دانوستانەکانی نێوان عێراق و تورکیا سەبارەت بە رێککەوتنی نەوتی نێوانیان دەستیپێكردەوە
وێستگەنیوز-
لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کۆبوونەوەیەک لە نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا بەڕێوەچوو، بۆ تاوتوێکردنی گەیشتن بە رێککەوتنێکی نوێ بەمەبەستی گواستنەوەی نەوتی خاو لە رێگەی هێڵی نێوان عێراق و تورکیاوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هەر دوو لایەنی عێراق و توركیا دووپاتیان كردووەتەوە كە كەشوهەوای دانوستانەكە ئەرێنی بووە.
ئاماژەشی كردووە، ئەو لێکتێگەیشتنانەی ئەنجامدراوە هەنگاوێکی گرنگ پێكدەهێنێت بەرەو داڕشتنی رێککەوتنێکی نوێ کە هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات پتەوتر بکات و بەردەوامیی پرۆسەی گواستنەوە و گەیشتن بە بەرژەوەندییە ستراتیژییە هاوبەشەکان مسۆگەر بکات.
AM:09:37:19/11/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت