چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان گه‌وره‌ترین فراكسیۆنیان له په‌رله‌مانی عێراق پێكهێنا
وێستگه‌نیوز –
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان 250ه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به ئاماده‌بوونی هه‌موو سه‌ركرده‌كانی له نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌نجامدا و گه‌وره‌ترین فراكسیۆنیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێكهێنا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به پیرۆزباییكردن له گه‌لی عێراق و سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان به‌بۆنه‌ی ته‌واوبوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستیپێكرد.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هاوكاریی نیشتمانیی هه‌مه‌لایه‌نه بنه‌مایه بۆ گه‌یشتن به قۆناغی داهاتوو و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری سیاسی.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختی له گرنگی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئیستیحقاقاتی هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌ی كاتی ده‌ستووری و به‌پێی رێكاره یاساییه كارپێكراوه‌كان كرده‌وه، ده‌شڵێت: "پابه‌ندبوون به واده ده‌ستوورییه‌كان گه‌ره‌نتی گواستنه‌وه‌یه‌كی ده‌ستووری رێك‌وپێك ده‌كات كه رێز له ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران ده‌گرێت".
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا چوارچێوه، وه‌ك گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی كه له سه‌رجه‌م قه‌واره پێكهێنه‌ره‌كانی پێكهاتووه، پابه‌ندبوونی خۆی به كاندیدكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ قۆناغی داهاتوو، به‌پێی ڕێكاره ده‌ستوورییه‌كان دووپاتكرده‌وه.
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا دوو لیژنه‌ی سه‌ركردایه‌تی پێكبهێنرێت: یه‌كه‌میان تایبه‌ت به تاووتوێكردنی ئیستیحقاقاته نیشتمانییه‌كان بۆ قۆناغی داهاتوو و دانانی دیدگایه‌كی یه‌كگرتوو بۆ مه‌رجه‌كانی ئیداره‌كردنی ده‌وڵه‌ت، دووه‌میان ئه‌ركی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كاندیده‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌گرێته‌ئه‌ستۆ له‌سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ره پیشه‌یی و نیشتیمانییه‌كان.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وردی باس له‌و پێوه‌ره كارپێكراوانه كرا كه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیران په‌سه‌ند كراون، جگه له سروشتی به‌رنامه‌ی حكومی داواكراو به‌جۆرێك كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ئاڵنگارییه سیاسی و ئابووری و خزمه‌تگوزارییه‌كانی عێراق و خواستی هاووڵاتیان بۆ چاكسازی و سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدان به‌دیبێنێت.
PM:10:56:17/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت