كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان 6 كاندیدی دوورخسته‌وه
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، شه‌ش كاندیدی به‌هۆكاری جیاجیا له ڕكابه‌رییه‌كانی هه‌ڵبژاردن دوورخسته‌وه، ئه‌و ده‌نگانه‌شی كه له كاتی ده‌نگداندا به‌ده‌ستیان هێناوه ڕاگرت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و نووسراوانه‌ی ده‌ست وێستگه كه‌وتوو، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له شه‌ش بڕیاری جیاوازدا، هه‌ر یه‌ك له؛ ئه‌حمه‌د ئه‌سعه‌د زێن عابدین له هاوپه‌یمانی سه‌ڵاحه‌دین، یونس قاسم شغاتی له هاوپه‌یمانی حه‌سم له بازنه‌ی به‌غدا، نیهاد فه‌یسه‌ڵ له هاوپه‌یمانی سیاده له بازنه‌ی ئه‌نبار، خزه‌یر علێوی جه‌بار رهكاز له هاوپه‌یمانی حه‌سم له پارێزگای نه‌ینه‌وا، هبه تۆفیق هه‌مزه له هاوپه‌یمانی حه‌سم و نوفل شه‌ریف جه‌وده‌ت كاندیدی سه‌ربه‌خۆ له پارێزگای به‌غدای دوورخسته‌وه.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانی كۆمسیۆن، هۆكاری دوورخسته‌وه ئه‌و كاندیدانه بۆ پێشێلكردنی یاسا و ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و پوچهڵبونهوهی بڕوانامه‌ی ئه‌كادیمیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
كۆمسیۆن بڕیاریشی داوه به ڕاگرتنی ده‌نگی ئه‌و كاندیدانه، كه سیانیان له هاوپه‌یمانی حه‌سمی سوننه‌كانن.
11ی ئه‌م مانگه، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجامی كۆتایی ده‌نگدان رابگه‌یه‌ندرێت.
PM:04:31:17/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت