دادگای فیدراڵیی: حکومەتی عێراق کاربەڕێکەرە و سەرۆک کۆماریش لە کارەکەی بەردەوام دەبێت


وێستگه‌نیوز –

دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا کۆتایی بە کارەکانی پەرلەمانی عێراق بهێنێت و لەمەودوا حکومەتی عێراق کاربەڕێکەرە و سەرۆک کۆماریش لە کارەکەی بەردەوام دەبێت.


دادگای فیدراڵیی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە کۆتایی بە کارەکانی پەرلەمانی عێراق هاتووه و لەمەودوا حکومەتی عێراق کاربەڕێکەرە و سەرۆک کۆماری عێراقیش وەک بەشێک لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە کارەکەی بەردەوام دەبێت.

بەپێی بڕیارەكە، ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق، دەسەڵاتەکانی لە دەسەڵاتی تەواوەوە دەگۆڕێت بۆ دەسەڵاتی سنووردار لە بەڕێکردنی کاروباری رۆژانە.

دادگای فیدراڵیی عێراق دووپاتیكردەوە، بڕیارەكەی بڕیاری كۆتاییە و دەبێت هەموو دەسەڵاتداران پێوەی پابەندبن و لە 17ی تشرینی دووەمی 2025وە دەرچووە و دادوەر مونزیر ئیبراهیم حوسێن سەرۆكی دادگاكە ئیمزای لەسەر كردووە.


PM:02:38:17/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو