راوێژكارێكی سودانی بۆ وێستگەنیوز: ئەم شەپۆلی بارانبارینە سەرەتایەكی دڵخۆشكەرە بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاو
وێستگهنیوز –محەمەد فاتیح
راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئاو، شەپۆلی بارانبارینەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقی بە دڵخۆشكەر وەسفكرد بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاو.
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2025، تۆرهان موفتی، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئاو بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بێگومان ئەم شەپۆلەی بارنبارینە بەشداری دەكات لە چارەسەركردنی كێشەی ئاو كە رووبەڕووی عێراق بووەتەوە".
دووپاتیشیكردەوە، "ئەم شەپۆلی بارانبارینە و رێكەوتنەكانمان لەگەڵ توركیا بەشداردەبن لە چارەسەركردنی كێشەی ئاوی عێراق، لەكاتێكدا ئەمه یەكەم شەپۆلە و ئێمە هێشتا لەسەرەتای زستانداین و شەپۆلی بارانبارینی تریش بەڕێوەیە".
لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا شەپۆلێكی بەخوڕی بارانبارین رووی لە هەرێمی كوردستان و عێراق كردوو، بووە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی ئاستی ئاو لە بەنداوەكاندا.
AM:10:45:17/11/2025
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت