كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: ژمارەی سكاڵاكان لەسەر هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان گەیتشووەتە 102 سكاڵا


وێستگه‌نیوز –

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ژمارەی سکاڵا تۆمارکراوەکانی لەسەر هەردوو رۆژی دەنگدانی گشتی و تایبەت لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانى عێراق گەیشتووەتە 102 سکاڵا.


كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "ژمارەی سکاڵاکان سەبارەت بە دەنگدانی گشتی گەیشتە 59 سکاڵا، هاوکات ژمارەی سکاڵاکانی دەنگدانی تایبەت گەیشتە 43 سکاڵا".

ئاماژەشی كرد، "بەشی سکاڵا و تانەدان دەستیکردووە بە پۆلێنکردنیان و زۆربەیان سکاڵای زەردن و چەند سکاڵایەکی کەمیشیان سەوزن".

باسی لەوەشكردووە، "سكاڵای زەرد مەرجەكانی تێادا نییە و دەستبەجێ‌ رەتدەكرێتەوە، سكاڵای سەوزیش ئاماژە بە پێشێلكارییەكان دەكات، بەڵام هیچ كام لە سكاڵاكان كاریگەری نابێت لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.


PM:02:43:15/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو