هۆشیار زێباری: پێگه‌كه‌ی سودانی له چوارچێوه‌ی هاوكێشه‌ی حكومه‌تدا له‌مه‌ترسیدایه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ئه‌گه‌ری دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق هه‌یه، ده‌شڵێت: "پێگه‌كه‌ی سودانی له چوارچێوه‌ی هاوكێشه‌ی حكومه‌تدا له‌مه‌ترسیدایه".
هۆشیار زێباری: ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له پلاتفۆڕمی (ئێكس) نووسیویه‌تی: "نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه سه‌رلێشێواوانه‌یه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "دۆخه‌كه پێویستی به هاوپه‌یمانێتی فراوانتره له هاوپه‌یمانی حزبه بچووك و ناوه‌ندگه‌ره‌كان و كوتله بچووكه‌كان".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ری دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو هه‌یه، به‌ڵام خێراكردنی پرۆسه‌كه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌یه. پێگه‌ی سودانی له چوارچێوه‌ی هاوكێشه‌ی حكومه‌تدا له‌مه‌ترسیدایه".
ئه‌م لێدوانه‌ی هۆشیار زێباری له كاتێكدایه كه به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، لیستی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەركەوتنێكی گەورەی لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق بەدەستهێنا و زیاتر له ملیۆنێك و 300 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
AM:10:27:15/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت