پزیشکیان پیرۆزبایی لە سودانی دەکات
وێستگەنیوز-
سەرۆک کۆماری ئێران، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و سەرۆک کۆماری ئێران پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی کرد.
ئەمڕۆ هەینی 14ی تشرینی دووەمی 2025، بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بێت، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی کرد و بە دەستکەوتێکی بەنرخ و سەرچاوەی بەرزکردنەوەی متمانە و گەورەیی گەلی عێراقی وەسف کرد.
لە بەرامبەردا سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای بەرز نرخاندنی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە و پیرۆزبایی سەرۆک کۆماری ئێران سوپاسی کردووە و رایگەیاند، "لەم هەڵبژاردنانەدا گەلی عێراق جارێکی دیکە پابەندبوونی خۆیان بەو ئەزموون و سیستەمی دیموکراسییەی بەدەستیان هێناوە نیشانداوە و ئومیدیشی کردووە کە دەرئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە کاریگەری بنیاتنەری هەبێت لەسەر بەردەوامیی رێبازی بنیاتنانەوە و پێشکەوتنی عێراق لە چاو ساڵانی رابردوودا".
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوو سودانی و پزیشکییان باسیان لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ کرد و "جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلانی عێراق و ئێران بکات و سەقامگیریی ناوچەکە بەهێز بکات".
PM:08:50:14/11/2025
ئهم بابهته 256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت