كۆمسیۆن واده‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه ره‌نگه هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن رابگه‌یه‌نرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی عێاق "واع" وتی: "دوای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سكاڵاكان له‌ڕێی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه كورسییه‌كان به‌پێی سیستمی سانت لیگۆ یه‌كلاده‌كرێنه‌وه".
وتیشی: "كۆمسیۆن ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و بنكانه‌ی ده‌نگدان یه‌كلاده‌كاته‌وه كه هێشتا ره‌وانه نه‌كراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ئه‌و ئه‌نجامانه ده‌خرێنه ناو ناوه‌ندی خشته‌ی ده‌نگدانه‌وه، هه‌ژماركردنی ئه‌و ده‌نگانه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و وێستگانه‌دا ده‌بن، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی".
روونیشیكرده‌وه كه "سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا له دوای بڵاوبوونه‌وه‌یان له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیدا قابیلی تانه‌لێدانه له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كان".
باسی له‌وه‌شكرد كه "كاتێك قۆناغی تانه‌لێدان ته‌واو بوو، كه 7 رۆژی ده‌وامی بۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و 10 رۆژی ده‌وام بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌وێت، ده‌گه‌ینه كۆتایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن".
غه‌لای راشیگه‌یاند كه "ژماره‌ی كورسییه‌كان به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به داخڵكردنی ده‌نگی كاندیده‌كان بۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه حیسابی بۆ ده‌كرێت، كه دواتر كورسییه‌كانی هه‌ر پارێزگایه‌ك به جیا به شێوه‌یه‌كی زۆر ورد دابه‌ش ده‌كرێت".
PM:10:08:13/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت