نێردەكەی ترەمپ: پابەندین بە سنوورداركردنی دەستوەردانی گرووپە چەكدارەكان و پاڵپشتی لە سەرەوەری عێراق دەكەین


وێستگەنیوز-

نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق دووپاتیكردووەتەوە، ئەمریكا پاڵپشتی لە سەروەری عێراق دەكات و دەستوەردانی دەرەكی و گرووپە چەكدارەكان سنووردار دەكات.


مارك ساڤایا، نێردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق لە راگەیەندراوێكدا پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقی لەگەلی عێراق كرد و بە هەنگاوێكی سەرەكی ناوی برد بۆ پتەوكردنی دیموكراسی و سەقامگیری عێراق.

ئاماژەشی كردووە، گەلی عێراق دووبارە پابەندبوونی خۆی سەلماند بە ئازادی و سەروەری یاسا و بنیاتنانی دامەزراوەی دەوڵەتێكی بەهێز.

نێردەكەی ترەمپ ستایشی محەمەد شیاع سودانی و حكومەتەكەی كردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆیدا، "ئەمەش بەڵگەیەكە كە عێراق لەسەر رێگای خۆشگوزەرانی و سەروەری هەنگاو دەنێت".

دەشڵێت، "ئەمریكا بەشێوەیەكی بەهێز بەردەوام دەبێت لە پابەندبوونی خۆی بە سەروەری عێراق و هەوڵەكانی چاكسازی و سنوورداركردنی دەستوەردانی دەرەكی و گرووپە چەكدارەكان".

باشی لەوەشكردووە "چاوەڕوانین لەگەڵ حكومەتی داهاتووی عێراقدا كار بكەین بۆ قوڵكردنەوەی هاوپەیمانی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریكا لە بوارەكانی ئاسایش و وزە و گەشەپێدان و بەشداریكردن لە بنیاتنانی پاشەڕۆژێكی سەقامگیر و ئاوەدان بۆ هەموو عێراقییەكان".


AM:09:28:13/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو