موقتەدا سەدر: بایكۆتمان كردووە و لەگەندەڵی و چەكە لەدەست دەرچووەكانیان بەشدار نابین
وێستگهنیوز –
سهرۆكی بزووتنهوهی نیشتمانی شیعه رایدەگەیەنێت، پاڵپشتی لەهیچ كەس و لایەنێك ناكەین و بایكۆتمان كردووە و بەشدار نابین لە گەندەڵی و ملكەچبوونەكانیان.
موقتهدا سهدر، سهرۆكی بزووتنهوهی نیشتمانی شیعه له پلاتفۆڕمی (X) بڵاویكردووەتەوە، "هەرچ حزب و قەواری سیاسی و كەسایەتییەك بانگەشەی ئەوە بكات كە ئێمە پاڵپشتیمان لێكردووە لەم هەڵبژاردنەی ئێستادا، درۆ دەكات".
دەشڵێت، "هەرچ كەسێكیش باوەڕیان پێ بكات یان بەهەڵەدا چووە یان پیاوی ئەم و ئەوە و بەهیچ جۆرێك پەیوەندی بە ئێمەوە نییە".
دووپاتیشیكردووەتەوە، "ئێمە بایكۆتمان كردووە و بەشدار نابین لە گەندەڵی و ملكەچبوون و چەكە لەدەست دەرچووەكانیان".
PM:04:25:11/11/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت