باڵیۆزی ئێران لە عێراق: رێز لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەگرین


وێستگەنیوز-

باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی رێز لە ئیرادە و بڕیاری گەلی عێراق دەگرین لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا.

محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئیسنا رایگەیاند، "هەڵبژاردنی ئەمجارە زۆر گرنگە، چونکە لە چوارچێوەی سیستمی سیاسی عێراق، بەرپرسانی ئایندەی وڵات دیاری دەکات، لەوانە سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک وەزیران".

هیواشى خواست "پرۆسەی سیاسی لە ماوەی دیاریکراوی یاساییدا دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان تەواو ببێت".

دووپاتیشیكردووەتەوە "ئێمە رێز لە ئیرادەی گەلی عێراق دەگرین، هەڵبژاردنەكانیش هەر ئەنجامێكی هەبێت ئێمە رێزی لێدەگرین و پشتیوانی لێدەكەین".




PM:01:34:11/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت