هادی عامری: رێگا بەهیچ دەستوەردانێكی بێگانەكان نادەین لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراقدا
وێستگەنیوز-
ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر دووپاتیكردووتەوە، هەرگیز رێگا بە دەستوەردانی بێگانەكان نادەین لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراقدا.
هادی عامری، ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر دوای دەنگدان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، گەلی عێراق خۆی وەڵامی هەرچ دەستوەردانێكی بێگانەكان دەداتەوە و بەهیچ جۆرێك ئامۆژگاری و دەستوەردان بوونیان لەعێراقدا نەماوە.
دەشڵێت، "گەلی عێراق بەهێزە و خۆی خاوەنی بڕیارە و هەموو دەستوەردانێكی بێگانەكان رەتدەكەینەوە و هەڕەشەكردنی سەپاندنی سزای ئابووری و داراییش بەسەرماندا با بڕوات بۆ دۆزەخ".
AM:10:53:11/11/2025
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت