جومانه غه‌لای: ژماردنی ده‌ستی و ئه‌لیكترۆنی كارته‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت هاوتا بوون
وێستگه‌نیوز –
جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه ژماردنی ده‌ستی و ئه‌لیكترۆنی كارته‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان هاوتا بووه.
جومانه غه‌لای بۆ ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عێراق "واع" وتی: "پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی و ئه‌لیكترۆنی بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت ته‌واو بووه و ئه‌نجامه‌كان وه‌ك یه‌كن".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ كارمه‌ندانی سه‌ربازی و ئاواره‌كانی ناوخۆ له سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌ستیپێكرد بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق.
PM:11:59:09/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت