سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران: رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەتدا 82%ى تێپەڕكردووە
وێستگهنیوز –
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رێژەی بەشداریکردنی لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا راگەیاند، كە 82%ى تێپەڕاندووە.
عومەر ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "کۆمسیۆن بەیەك ئاست لە هەموو کاندیدەکانەوە وەستاوە".
ئاماژەی بەوەشکردووه،"کۆی گشتی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت لە دەنگدانەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، یەک ملیۆن و 100 هەزار کەسی تێپەڕاندووە".
سەرۆکی دەستەی کۆمسیاران دووپاتیشیكردووەتەوە"رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەتدا گەیشتووەتە 82.48%".
پێشتر قەیس محەمەداوی، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەکان ئاشكرای كرد، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجام دراوە و رێژەی بەشداریکردن 80%ی تێپەڕاندووە.
PM:09:45:09/11/2025
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت