لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەكان: رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەتدا 80% تێپەڕاندووە
وێستگهنیوز –
قەیس محەمەداوی، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەکان ئاشكرای كردووە، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجام دراوە و رێژەی بەشداریکردن 80%ی تێپەڕاندووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەمجارە لە رووی ئەمنی و تەکنیکی و کارگێڕییەوە بە باشترین هەژمار دەكرێت و هێزە ئەمنییەکان بە پیشەیییەکی بەرزەوە ئەرکی خۆیان جێبەجێکردووه".
دووپاتیشیكردووەتەوە، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت زۆر بە رێكوپێكی بەڕێوەچوو، بەبێ تۆماركردنی هیچ پێشێلکارییەک و کێشەیەک و رێژەی بەشداریکردنیش 80% تێپەڕاندووە و ئەمەش دەرخەری ئاستی بەرزی هۆشیاری و پابەندبوونی ئەندامانی هێزە ئەمنییەكانە.
PM:08:00:09/11/2025
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت