جومانە غەلای بۆ وێستگەنیوز: هەر ئەمشەو ئەنجامی سەرەتایی دەنگدانی تایبەت دەدرێت به حزب و هاوپەیمانەكان
وێستگەنیوز- محەمەد فاتیح
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای كرد، هەر ئەمشەو ئەنجامی سەرەتایی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەگات بەدەستی حزب و هاوپەیمانەكان.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەنجامە سەرەتاییەکانی دەنگدانی تایبەت لەگەڵ ئەنجامە سەرەتاییەکانی دەنگدانی گشتیدا لە دوای تێپەڕینی 24 كاتژمێر بەسەر پرۆسەی دەنگدانی گشتیدا رادەگەیەنرێت، بەڵام حزب و هاوپەیمانەكان لەدوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەتوانن ئەو دەرئەنجامانە هەژمار بكەن كە بەدەستیانهێناوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "بەوپێیەی حزب و هاوپەیمان و لایەنەكان نوێنەریان هەیە لە وێستگەكانی دەنگداندا، لە دوای تەواوبوونی دەنگدانی تایبەت لە رێگەی ئامێرەكانەوە و بە باركۆد دەرئەنجامەكانی دەنگدانی تایبەت بە لیستێك لە ئەپەوە دەنێردرێت بۆ حزب و هاوپەیمان و لایەنەكانی بەشداربوو لە هەڵبژاردنەكان و دەرئەنجامەكانیان بەدەستدەگات".
جومانە غەلای دووپاتیشیكردووەتەوە، "پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت زۆر بەشێوەیەكی رێكوپێك و دوور لە پێشێلكاری بەڕێوەچووە، بەبێ دروستبوونی هیچ كێشەیەك".
PM:03:24:09/11/2025
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت