مارك ساڤایا: داهاتووی عێراق گه‌شاوه ده‌رده‌كه‌وێت
وێستگه‌نیوز –
مارك ساڤایا، نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ بۆ عێراق، له پلاتفۆرمی "ئێكس" رایگه‌یاند كه "داهاتووی عێراق به‌هۆی خه‌ڵكه به‌توانا و زیندووه‌كه‌یه‌وه گه‌شاوه ده‌رده‌كه‌وێت، كه به‌نرخترین سه‌رچاوه‌یه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌یبێت".
ساڤایا ده‌ڵێت: "له‌م ساڵانه‌ی دواییدا عێراق پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه وڵاته‌كه له قۆناغێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له كاروانی دیموكراسی نزیكده‌بێته‌وه،، ده‌شڵێت: "با به‌هه‌مان شێوه به‌رده‌وام بین".
نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ بۆ عێراق راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌مریكا پشتیوانی عێراق ده‌كات كه هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی به‌هێز و سه‌ربه‌خۆ و دوور له‌و میلیشیایانه‌ی له‌ده‌ره‌وه پشتیوانی ده‌كرێن".
رۆژی 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا مارك ساڤایای وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق ده‌ستنیشان كردووه.
AM:08:34:08/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 96
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت