وەزارەتی بازرگانی عێراق: كارتی بەشەخۆراكی نیو ملیۆن هاوڵاتی راگیراوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی پڕۆسەی نوێكردنەوەی ئەلیكترۆنی، نزیكەی نیو ملیۆن هاوڵاتی لە هەموو عێراقدا كارتی خۆراكیان راگیراوە.
محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، "بڕیاری راگرتنی كارتی خۆراك ئەو كەسانەی گرتووەتەوە كە مەرجەكان نایانگرێتەوە لەنێوانیاندا ئەوانەی گەشتیان كردووە، ئەوانەی ناسنامەیان نادیارە، ئەو كەسانەی داهاتیان زۆرە، لەگەڵ خاوەن كۆمپانیاكان".
وتيشى، "دوای وردبینییەكی گشتگیر بۆ داتاكانی سیستمی ئەلیكترۆنی نوێ، ئەو هەنگاوە گیراوەتەبەر".
ئاماژەشی كردووە، "وەزارەتی بازرگانی عێراق دوای پڕۆسەی نوێكردنەوە، ژمارەیەك خزمەتگوزاری ئەلیكترۆنی نوێی بۆ كارتی خۆراك خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، وەك لابردنی راگرتن و گواستنەوە و لە چەند پارێزگایەك وەك تاقیكردنەوە دەستیپێكردووە و سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێناوە".
باسی لەوەشكردووە، "وەزارەتی بازرگانی عێراق بەمنزیكانە رێگا دەدات بە پێشكەشكردنی داواكاری لابردنی راگرتنی ئەلیكترۆنی لە رێگای ئەپی فەرمییەوە و دوای پێشكەشكردنی بەڵگەی پێویست، كارتی خۆراكەكە كارا دەكرێتەوە".
AM:09:40:05/11/2025
ئهم بابهته 492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت