د. لەتیف رەشید: کار لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەکەین
        
                
        
        
        
          وێستگەنیوز-
	
	سەرۆک کۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، کار لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەکەن، ئاماژە بەوەشدەکات، لەبەردەم قۆناغێکی نوێدان پێویستیان بە پاڵپشتی نێودەوڵەتییە.
ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2025، د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانەی وتارێکدا لە لوتکەی جیهانی بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر رایگەیاند، "ئەم لوتكەیە هەنگاوێك بێت بۆ هەماهەنگی زیاتر و پێویستە ئاماژە بە ئاڵنگارییەكان بكرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت نا دادپەروەری و نا سەقامگیری لە وڵاتان کەمبکرێتەوە، هەروەها ئێمە لەبەردەم قۆناغێکی نوێداین پێویستمان بە پاڵپشتی نێودەوڵەتی و پشتگیری زیاتر هەیە، بۆ رووبەڕووبونەوەی ئاڵەنگارییەکان، ئێمە کار لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەکەین".
د. لەتیف رەشید ئەوەشی خستەڕوو، "عێراق دوایی دەیان ساڵ لە جەنگ و ئاڵەنگارییەکان بەرەو بنیادنانەوە هەنگاو دەنێت و هەوڵدەدات بۆ باشترکردنی کەرتەکانی تەندروستی و پەروەردەیی و بەرەوپێشبردنی سەرجەم خزمەتگوزارییەکان".
سەبارەت بە گۆڕانکاری کەشوهەوا و کێشە ژینگەییەکان سەرۆک کۆماری عێراق وتی، "عێراق بە دەست كێشەی ژینگەییەوە دەناڵێنێت و كار لەسەر زیادكردنی وزەی نوێبووەوە دەكەین، هەروەه بایەخ بە كشتوكاڵ دەدەین بۆ باشكردنی كوالێتی هەوا".
وتیشی، "عێراق لە چوار ساڵی رابردوودا پێشکەوتنی گەورەی لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەدەستهێناوە و بەهۆی چاکسازییەکانەوە رێژەی هەژاری لە وڵاتەکەمان کەمبووەتەوە".
        
        
AM:10:52:04/11/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									148
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت