لە عێراق نوێژە بە بارانە دەكرێت


وێستگه‌نیوز -

عامر شاكر جەنابی، سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننى بە وەكالەت داوایكردووە، رۆژی شەممەی داهاتوو نوێژە بەبارانەیەكی ناوەندی لە هەموو پارێزگاكاندا رێكبخرێت.


دیوانی وەقفی سوننى لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی دواكەوتنی بارانبارینەوە و نەبوونی ئاوەوە، جەنابی داوای كردووە رۆژی شەممەی داهاتوو نوێژە بەبارانەیەكی ناوەندی لە هەموو پارێزگاكاندا بكرێت.
هۆرەكانی دملجی نێوان واست و دیوانییە رووبەڕووی وشكەساڵییەكی بێ‌ وێنە بوونەتەوە، كە بووەتە هەڕەشە لەسەر بژێوی راوچیان و ژیانی ئاژەڵان لەو ناوچەیە.

چەند شارەزایەكیش لە بواری ژینگە هۆشدارییانداوە، لە كاردانەوە مەترسیدارەكانی نزمبوونەوەی رێژەی بارانبارین، كە بووەتە هۆی نزمبوونەوەی ئاستی ئاو لە رووباری دیجلە و فورات و باشەكشەی رووبەرە كشتوكاڵییەكان.


AM:10:22:04/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو