سودانی: هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به بوونی چه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت
        
                
        
        
        
          وێستگه‌نیوز-
	محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان كۆدهنگن له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به بوونی هه‌ر چه‌كێك له ده‌ره‌وه‌ی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، ده‌شڵێت: "هه‌ڵبژاردنی داهاتوو گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه".
	
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا گه‌ڵ ئاژانسی رۆیته‌رز، رایگه‌یاند كه: 
	
*هه‌ڵبژاردنی داهاتوو گرنگه، خاڵی وه‌رچه‌رخان و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له نێوان ئه‌و ناسه‌قامگیرییه‌ی پێشتر بینیمان و ئه‌و ئاسایش و ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزارییه‌ی ئێستا هه‌یه.
* متمانه‌مان به هۆشیاری خه‌ڵك هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕێگای كردار و ده‌ستكه‌وتیان گرتۆته‌به‌ر، نه‌ك ئه‌وانه‌ی بیانوو و دروشم و به‌ڵێنی ناڕاست ده‌ده‌ن.
* له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شدارییه‌كی به‌رفراوانی ده‌نگده‌ران ده‌بینین به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه كه 60%ی دانیشتوانی عێراق پێكده‌هێنن، چونكه كه‌سانێك هه‌ن كه نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كه‌ن.
* بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن و به‌شداری نه‌كردنی ده‌نگدان رێگا بۆ گه‌نده‌ڵه‌كان ده‌كاته‌وه و پره‌نسیپی پشكپشكێنه به‌هێزتر ده‌كات. هاوڵاتی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژاردنی هه‌یه.
* كارمان كردووه بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له سه‌رجه‌م پارێزگاكان و به په‌رۆش بووین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیان له كه‌رته جیاوازه‌كاندا. 
	
* له ساڵی 2007ه‌وه دوو هه‌زار و 582 پڕۆژه‌ی راگیراومان به میرات بۆ ماوه‌ته‌وه كه به‌هاكه‌ی 131 ترلیۆن دینار بووه، له كاتێكدا پابه‌ندبوونه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌مان له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا ته‌نها 33 ترلیۆن دینار بووه.
* حكومه‌ته‌كه‌مان بناغه‌ی گرنگی داناوه له بواره‌كانی خزمه‌تگوزاری، دارایی، بانكی، و چاكسازی ئابووری، هه‌روه‌ها به‌هێزكردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه.
*توانیومانه عێراق له كاریگه‌ری و كاردانه‌وه‌كانی ڕووداوه ناوچه‌ییه‌كان بپارێزین و له میحوه‌ره ناكۆكه‌كانه‌وه نه‌گلێت و په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان پاراست.
* عێراق ڕۆڵێكی دیپلۆماسی هه‌رێمی گێڕاوه بۆ نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان و رێگریكردن له په‌ره‌سه‌ندنی ململانێكان له ناوچه‌كه‌دا.
* به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و عێراقییه‌كان له پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه و ڕێگه ناده‌ین هیچ لایه‌نێك عێراق په‌لكێشی شه‌ڕ بكات. ده‌وڵه‌ت به ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانی هه‌یه.
* كۆده‌نگی له نێوان هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان هه‌یه له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به بوونی هه‌ر چه‌كێك له ده‌ره‌وه‌ی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت.
	
 * ئاسایش و سه‌قامگیری سوریا په‌یوه‌سته به ئاسایشی نیشتمانی عێراقه‌وه، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش.
* له چوارچێوه‌ی پته‌وكردنی هاوكاریی دوو قۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات، لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكیمان پێكهێنا بۆ بوژاندنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك- بانیاس.
* قۆناغی ئێستا ڕوونترین قۆناغه له مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هاتنه ناوه‌وه‌ی به‌رچاو و چۆنایه‌تی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان.
* چه‌ند گرێبه‌ستێكی گرنگمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان له بواره‌كانی وزه، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، وه وه‌به‌رهێنانی غاز واژۆ كرد.
* زیادبوونی وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی له عێراق سه‌قامگیری و سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری جیهان پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
* په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه كه له‌سه‌ر به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بنیات نراوه، عێراقیش هاوبه‌شێكی سه‌ربه‌خۆیه نه‌ك گۆڕه‌پانی كاریگه‌ری.
* چاكسازیی ئابووریی گرنگمان له كه‌رته جیاجیاكاندا ئه‌نجام داوه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شێكی گونجاو بۆ كه‌رتی تایبه‌ت دروست بكه‌ین.
*وه‌زاره‌تی نه‌وتمان راسپاردووه ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست بۆ هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان ڕابگرێت، به‌و پێیه‌ی گه‌یشتووینه‌ته ئاستی خۆبژێوی و ئاماده‌ین بۆ هه‌نارده‌كردن.
* دوا واده‌مان بۆ كۆتایی هێنان به سوتاندنی غاز و راگه‌یاندنی خۆبژێوی له به‌رهه‌مهێنانیدا داناوه كه كۆتایی ساڵی 2027ه.
        
        
PM:08:38:03/11/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									276
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت