مارك ساڤایا ستایشی رێككه‌وتنه‌كه‌ی عێراق و توركیا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئاو ده‌كات
        
                
        
        
        
          وێستگه‌نیوز - 
	
مارك ساڤایا، نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق، ستایشی باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ی كرد. 
		
مارك ساڤایا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت پێشوازی له‌و رێككه‌وتنه كرد كه له نێوان ههردوووڵاتی عێراق و توركیا كراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌ڕێوه‌بردنی ئاو و ستایشی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراقی كرد بۆ گه‌یشتن به‌و رێكه‌وتنه و به "ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره" وه‌سفی كرد.
ساڤایا جه‌ختی له "پابه‌ندبوونی به‌هێزی ئه‌مریكا بۆ پاڵپشتیكردنی عێراق" كرده‌وه.
رێككه‌وتنه‌كه‌شی به "هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ به‌هێزكردنی هاوكارییه‌كانی ناوچه‌كه و ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌ستڕاگه‌یشتنێكی به‌رده‌وام به سه‌رچاوه گرنگه‌كانی ئاو" وه‌سفكرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌م سه‌رچاوانه بۆ بژێوی ژیانی ئه‌و عێراقیانه‌ی كه به‌هۆی كه‌می ئاوه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه، پێویستن".
هاوكات "پابه‌ندبوونی بێوچانی ئه‌مریكای بۆ پاڵپشتیكردنی عێراق له گه‌یشتن به سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی ژینگه‌یی دووپاتكرده‌وه، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕۆڵی واشنتۆنه وه‌ك ناوبژیوانێكی بێلایه‌ن له ناوچه‌كه‌دا".
ڕێككه‌وتنه‌كه دوای چه‌ندین ساڵ گرژی دێت كه له دروستكردنی به‌نداوه‌كانی توركیا له‌سه‌ر ڕووباری دیجله و فورات سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه بووه‌ته هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاو له عێراق و قه‌یرانی وشكه‌ساڵی زیاتر كردووه كه هه‌ڕه‌شه له ملیۆنان كه‌س ده‌كات، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاست.
هێشتا ورده‌كارییه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ره‌نگه ڕێككه‌وتنه‌كه بریتی بێت له دووباره دانانی خشته‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له به‌نداوه‌كانی توركیا، پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش بۆ پاراستنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و میكانیزمی چاودێری هاوبه‌ش.
        
        
PM:07:44:03/11/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									284
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت