ئایا سه‌ردانه‌كه‌ی قائانی له پشت له‌كاركه‌وتنی ئه‌په‌كانی نه‌خشه له به‌غدایه؟
وێستگه‌نیوز -
پێده‌چێت له ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا له‌كاركه‌وتنی ئه‌په‌كانی نه‌خشه له به‌غدا كه‌مبووبێته‌وه. زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كان سه‌رنجیان داوه كه له‌كاركه‌وتنه‌كه كۆتاییهاتووه یان سنووره‌كه‌ی كه‌مبووه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش دوای نزیكه‌ی پێنج رۆژ یان زیاتر له له‌كاركه‌وتنی، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ راگه‌یاندراوێكی فه‌رمی هۆكاره‌كانی روونبكاته‌وه. به‌ڵام كۆتاییهاتنی له‌كاركه‌وتنه‌كه به‌رله هه‌ڵبژاردن، ئه‌و پاساوه چاوه‌ڕوانكراوه ره‌تده‌كاته‌وه كه مه‌به‌ست لێی پاراستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بووبێت.
بابه‌ته‌كه له‌وێوه ده‌ستی پێكرد كه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چالاككردنی شه‌پۆلێكی "ته‌شویش"ی تا كۆتایی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان راگه‌یاند بۆ پاراستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان. دوابه‌دوای ئه‌مه‌ش هاوڵاتیان و شۆفێرانی ته‌كسی و شۆفێرانی گه‌یاندن تێبینی تێكچوونی به‌رچاویان له ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی نه‌خشه‌دا، به‌تایبه‌تی "وهیز" له به‌غدا كرد.
دوای هه‌فته‌یه‌ك له رووداوه‌كه و له نێو په‌ره‌سه‌ندنی پرسیاره‌كان و سكاڵاكان و توڕه‌یی جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و كاره، ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌رمی بێده‌نگ بوون و هیچ لێدوان و روونكردنه‌وه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چی رووده‌دات، نه‌دا. له كۆتاییدا وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و به‌رپرسیارێتی ده‌ستوه‌ردانی نه‌خشه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نها پرسیاری زیاتر سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه و هۆكاری له‌كاركه‌وتنه‌كه ده‌وروژێنێت.
له‌گه‌ڵ كاركردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌كان به روونی له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا، وادیاره ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه ده‌ڵێن ده‌ستوه‌ردانه‌كه په‌یوه‌ست بووه به راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه و مه‌به‌ست لێی پاراستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بووه، بێ بنه‌مایه. بۆچی نه‌خشه‌كان ده‌ستیان به كاركردن كرده‌وه له كاتێكدا هێشتا واده‌ی هه‌ڵبژاردن چه‌ند رۆژێكی ماوه و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نه‌دراوه؟
به به‌دواداچوون و به‌ستنه‌وه‌ی رووداوه‌كان و زانیارییه به‌رده‌سته‌كان، ره‌نگه سیناریۆیه‌كی دیكه سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستێوه‌ردانه‌كه سه‌رهه‌ڵبدات. بۆ نموونه په‌یجه تایبه‌تمه‌نده‌كان، به تایبه‌تی په‌یجی "وهیز"، رایانگه‌یاند كه سه‌رچاوه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌كه ناوچه‌ی سه‌وز نییه به‌ڵكو شه‌قامی حه‌یفایه.
هه‌ندێك له شاره‌زایان له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه سه‌رچاوه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌كان "باڵیۆزخانه‌ی ئێران له شه‌قامی حه‌یفا" بووه.
هاوكات له‌گه‌ڵ رووداوی له‌كاركه‌وتنه‌كه، ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران سه‌ردانی به‌غدای ده‌كرد، كه یه‌كه‌م سه‌ردانی بوو له دوای شه‌ڕی 12 رۆژه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل. وا دیاره ئه‌و "ته‌شویش- پارازێت"ی باڵیۆزخانه‌ی ئێران رێكارێكی ئه‌منی بووبێت بۆ پاراستنی قائانی له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی به‌ئامانجگرتنی، به تایبه‌ت كه دوای شه‌ڕی 12 رۆژه، قائانی و هه‌موو سه‌ركرده‌كانی ئێران بوونه‌ته ئامانج و هیچ هێڵێكی سوور نه‌مایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو هێڵه سووره‌كان له نێوان واشنتۆن و ته‌لئه‌بیب له لایه‌ك و تاران له لایه‌كی تره‌وه به‌زێندران.
ئه‌وه‌ی ئه‌م گریمانه‌یه زیاتر ده‌كات ئه‌وه‌یه كه رۆژنامه‌ی "ئێران ئینته‌رناشناڵ" له زاری سه‌رچاوه ئاگادارهكانهوه رایگه‌یاندووه كه "ڤیتۆ"یه‌كی رانه‌گه‌یه‌ندراوی ئه‌مریكا-ئیسرائیل له سه‌ر سه‌ردانه‌كانی ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بۆ عێراق هه‌یه.
به‌پێی رۆژنامه‌كه، راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه "قائانی به ئامانجێكی هه‌واڵگری له پێشینه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل داده‌نرێت".
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه "بوونی قائانی له عێراقدا هیچ هێڵی سوور و قه‌ده‌غه‌كردنێكی له‌سه‌ر نییه".
ڕاپۆرته هاوشێوه‌كان ئاشكرایان كردبوو كه له‌كاركه‌وتنه‌كه په‌یوه‌ندی به زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری بهئامانجگرتنهوه هه‌یه و تهشویشهكه له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نه‌وه سه‌پێنراوه، ئه‌مه‌ش زیاتر پشتگیری له‌م گریمانه‌یه ده‌كات.
AM:11:11:01/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت