کۆمسیۆنی عێراق بەهۆی رەوشتی خراپەوە کاندیدێکی لە هەڵبژاردن دوورخستەوە


وێستگەنیوز-

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کاندیدێکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی بەهۆی رەوشتی خراپ دوورخستەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری دوورخستنەوەی كاندید سامر مەیسەم هادی تاهیر، ناسراو بە (سامر جێرمنی) بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرکرد.

لە بڕیارەکەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق هاتووە، کە سامر مەیسەم هادی تاهیر لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و بە ژمارەی 207 لە پارێزگای واست خۆی كاندید کردبوو، بەهۆی رەفتاری خراپ و نابەجێ پێش کاندیدبوونی دوور خراوەتەوە.


PM:11:24:28/10/2025




ئه‌م بابه‌ته 696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو