كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان: ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت گەیشتووەتە زیاتر لە ملیۆنێك و 300 هەزار كەس
وێستگهنیوز_
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی دەنگدەرانی هەڵبژاردنی تایبەت لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق، ملیۆنێك و 300 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، ژمارەی دەنگدەرانی هەڵبژاردنی تایبەت گەیشتووەتە ملیۆنێک و 313 هەزار و 859 كەس و بەسەر 809 ناوەندی دەنگداندا دابەش دەبن و ئەم ناوەندانەش چوار هەزار و 501 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، لە هەموو پارێزگاكانی عێراقدا.
باسی لەوەش كردووە، ئەو لایەنانەی لە دەنگدانی تایبەتدا بەشدار دەبن بریتین لە دەستەی دەروازە سنوورییەكان 1,596 دەنگدەر، وەزارەتی ناوخۆی ناوەندی 597 هەزار و 453 دەنگدەر، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان 124 هەزار و 312 دەنگدەر، دەزگای دژە تیرۆر 18 هەزار و 410 دەنگدەر، وەزارەتی پێشمەرگە 145 هەزار و 907 دەنگدەر، وەزارەتی بەرگری 298 هەزار و 54 دەنگدەر، دەستەی حەشدی شەعبی 128 هەزار و 127 دەنگدەر.
بەوتەی جومانە غەلای، ئەو لایەنانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە رۆژی دەنگدانی تایبەتدا و داتاكانی كارمەندەكانی بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردن نەناردووە، مافیان پارێزراوە و لەنێو تۆماری دەنگدانی گشتی دەمێننەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ناوەندەكانی دەنگدان لە كاتژمێر 07:00ـی بەیانییەوە بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی دەكرێنەوە و لە 06:00ـی ئێوارە دادەخرێن.
AM:10:23:28/10/2025
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت