شێوازه‌كانی به‌قاچاخهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ ناو عێراق په‌ره‌ی سه‌ندووه
وێستگه‌نیوز -
هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور هه‌وڵێكی نوێیان بۆ به‌قاچاخهێنانی بارێكی گه‌وره‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان بۆ ناو عێراق به به‌كارهێنانی باڵۆن پووچه‌ڵكرده‌وه. ئه‌مه‌ش شێوازێكی نوێیی بازرگانانی ماده هۆشبه‌ره‌كانه بۆ بره‌ودان به بازرگانییه‌كه‌یان و به‌زاندنی سنووره‌كانی عێراق.
به‌كارهێنانی باڵۆن بۆ هێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، دیارده‌یه‌كه كه ره‌نگدانه‌وه‌ی توانای تۆڕه‌كانی قاچاخچێتی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و رێوشوێنه ئه‌منییه توندانه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه له ده‌روازه سنوورییه وشكانی و ئاسمانییه‌كاندا گیراونه‌ته‌به‌ر.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ی تشرینی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، "هێزێك له لیوای شه‌شی پاسه‌وانی سنوور، له ئه‌ركێكی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارلێكه ده‌روونییه‌كان، توانیویه‌تی هه‌وڵێكی نوێی قاچاخچێتی له رێگه‌ی باڵۆنه‌وه پووچه‌ڵ بكاته‌وه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هێزه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر باڵۆنێكدا گرتووه كه "22 كیلۆ و 960 گرام" حه‌بی كهپتاگۆنی تێدابووه و بازرگانان هه‌وڵیاندابوو به شێوه‌یه‌كی ناته‌قلیدی بیهێننه ناو عێراقه‌وه.
PM:09:35:26/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت