راوێژکارێکی سودانی: داهاتی نانەوتی عێراق زیادیکردووە
وێستگەنیوز-
راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا حکومەت بڕیارە ستراتیژییەکانی جێبەجێ کردووە، ئاماژەی بەوەکرد، داهاتی نانەوتی عێراق بۆ لە %14 بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2025، حسێن فلامەرز، راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دووەمین کۆربەندی نیشتمانی کەرتی تایبەت رایگەیاند، "لە ئەنجامی گەشەسەندنی هاوبەشە ئابوورییەکان، داهاتی ناوخۆی عێراق بۆ لە %14 بەرزبووەتەوە لە کاتێکدا پێشتر لە %7 بووە".
ئەوەشی خستەڕوو، "لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا حکومەت بڕیارە ستراتیژییەکانی جێبەجێ کردووە بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت و هەمەچەشنکردنی ئابووریی نیشتمانی".
ئەو راوێژکارەی سودانی وتی، "جیاواز لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان هەلی کار لە عێراق بە شێوەیەکە کە کەرتی تایبەت بووەتە تەواوکەری هەوڵەکانی حکومەت بۆ گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام، هەروەها بەردەوام لە هەوڵداین بۆ خۆجێیکردنی سەرمایە و هاندانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی".
PM:12:17:26/10/2025
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت