نێرده‌ی تره‌مپ بۆ به‌غدا: ده‌مه‌وێت جارێكی دیكه عێراق مه‌زن بكه‌مه‌وه
وێستگه‌نیوز -
دوای چه‌ند ڕۆژێك له ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا له عێراق، مارك ساڤایا بازرگانی عێراقی-ئه‌مریكی دووپاتیكرده‌وه كه ده‌یه‌وێت "جارێكی دیكه عێراق مه‌زن بكاته‌وه"، ئه‌مه‌ش به ئیلهام وه‌رگرتن له دروشمه به‌ناوبانگه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
ساڤایا به ڕۆژنامه‌ی كلدان پرێس-ی وتووه كه "ده‌مه‌وێت جارێكی دیكه عێراق مه‌زن بكه‌مه‌وه".
وتیشی: " ئەمریکا هەوڵ نادات کارنامەیەک بەسەر عێراقدا بسەپێنێت، بەڵکو پشتگیری لە حکومەتێکی سەربەخۆ دەکات کە توانای هەبێت بڕیارە سەروەرییەكانی خۆی بدات".
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ده‌یه‌وێت "له‌ڕێی دروستكردنی په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، ئاشتی و سه‌قامگیری له عێراق به‌ده‌ستبهێنێت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "عێراق ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌ره‌وپێش ده‌چێت، هیچ سنوورێك بۆ تواناكانی نییه".
ساڤایا راشیگه‌یاند كه سەردانەکەی داهاتووی بۆ بەغدا "پەیامێکی روون دەبێت بەوەی واشنتۆن پابەندە بە پاڵپشتیکردنی عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوو، هەروەها لاپەڕەیەکی نوێی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات دەستیپێکردووە".
یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو مانگه تره‌مپ به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له پۆستێكیدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (Truth Social) ڕایگه‌یاند كه مارك ساڤایا-ی وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق دیاری كرد.
AM:09:09:25/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت