مه‌حمود مه‌شهه‌دانی: ئه‌مریكا رێگر بوو له‌وه‌ی ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر عێراق و تره‌مپ-یش یاسای حه‌شدی ره‌تكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، یاسای حه‌شدی شه‌عبی به بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا راگیراوه و به فشاری ئه‌مریكاش ئیسرائیل هێرشی نه‌كردووه‌ته سه‌ر عێراق.
مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ره‌شید وتی: "دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێداگری كرد له‌وه‌ی یاسای حه‌شدی شه‌عبی ناوێت".
وتیشی: "ئێمه پێمان وابوو بیانووه‌كه‌ی تره‌مپ له‌ژێر كاریگه‌ری ئیسرائیل بوو بۆ لێدانی عێراق".
ئاماژه‌شی كرد، "زۆر هه‌وڵماندا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی یاسای حه‌شدی شه‌عبی به‌ڵام سوودی نه‌بوو، هۆشداریشیان پێداین ئه‌گه‌ر یاساكه په‌سه‌ند بكه‌ین، ده‌كه‌وینه به‌ر سزای سیاسی و ئابووری و ئه‌منی ئه‌مریكییه‌كان".
مه‌شهه‌دانی باسی له‌وه‌شكرد كه "ئێمه ده‌مانتوانی له په‌رله‌مانی عێراق زۆر به ئاسانی یاسای حه‌شدی شه‌عبی په‌سه‌ند بكه‌ین و تێی په‌ڕێنین، به‌ڵام به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیارماندا جارێ رایبگرین له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گشتی".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راشیگه‌یاند كه "ئیسرائیل لێدانی عێراق به به‌شتێكی دانه‌بڕاوه ده‌زانێت له‌و جه‌نگه‌ی له ناوچه‌كه به‌رپا بووه، به‌ڵام ئه‌مریكییه‌كان ره‌تیان كرده‌وه له عێراق بدرێت و پێیان راگه‌یاندین، كه فشارمان خستووه‌ته سه‌ر ئیسرائیل تاكو له عێراق نه‌دات و تكایان لێكردین كه كێشه دروست نه‌كه‌ین تاكو نه‌بێت به بیانوویه‌ك به ده‌ست ئیسرائیله‌وه بۆ لێدانی عێراق".
AM:09:28:24/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت