پەرلەمانتارێک: عێراق كورتهێنانی بودجەی هەیە


وێستگەنیوز-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد، "عێراق كورتهێنانی بودجەی هەیە و قەرزی ناوخۆیی لە ئەمساڵدا زۆر بەرزەوە بووە و كاریگەری خستووەتە سەر فەرمانبەرانی حكومەتی عێراق".


موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی ئەلئەولا رایگەیاند، "قەرزی ناوخۆیی عێراق بۆ 39 تریلیۆن دینار بەرزبووەتەوە لە ماوەی حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی، ئەمەش جێگەی سەرسوڕمانە، چونكە بەرزبوونەوەیەكی گەورەیە لەسەر ئاستی قەرزی ناوخۆیی".

ئاماژەی بەوەكرد، "سەرەڕای ئەوەی بودجەی گشتیمان بۆ سێ‌ ساڵ پەسەند كردووە، بەڵام بودجەی پارێزگاكان بە تەواوەتی نەدراوە و هەندێك لە پارێزگاكان رووبەڕووی نەهامەتی بوونەتەوە".

باسی لەوەشكرد، كورتهێنان هەیە لە بودجەدا و خشتەكانی دارایی 2025 تائێستا رادەستی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەكراوە لەلایەن حكومەتەوە، ئەمەش سەرپێچیی یاساییە و پێویست بوو سەرۆكایەتی پەرلەمان لێپێچینەوە لە حكومەتی عێراق بكات، بەڵام چاوپۆشی كردووە لەو بابەتە".

دووپاتیشیكردەوە، "كۆی ئەم كەموكورتییە داراییانە بە پلەی یەكەم كاریگەری خستووەتە سەر فەرمانبەران و لە ئەمساڵدا عەلاوە و پلەبەرزكردنەوە بۆ فەرمانبەرانی عێراق نەكراوە".


PM:08:28:22/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت