یۆنان: بەمنزیكانە گەشتی ئاسمانی نێوان بەغدا و ئەسینا دەستپێدەكات
وێستگهنیوز-
عێراق و یۆنان دوای زیاتر لە 25 ساڵ، كارەكانی لیژنەی عێراق - یۆنانیان بەگەڕخستەوە و بەرپرسێكی یۆنانى رایگەیاند كە بەنیازن گەشتی ئاسمانی نێوانیان دەستپێبكەن.
هاری تیۆهارس، یاریدەدری وەزارەتی دەرەوەی یۆنان، لە كاتی ئاهەنگێڕانی دەستپێكردنی كارەكانی لیژنەكە لە بەغدا رایگەیاند، "وڵاتەكەی لە هەوڵدایە بۆ دەستپێكردنی گەشتی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان بەغدا و ئەسینا".
باسی لەوەشكرد، "یۆنان كار لەسەر چالاككردنی لیژنەكەیان دەكات لەگەڵ عێراقدا بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و تاوتوێی چۆنێتی پیتەوكردنی هاوكاری نێوانمان كردووە لە هەموو بوارەكاندا".
ئاشكراشی كرد، "عێراق و یۆنان چاوەڕوانی دەستپێكردنی گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆكانی نێوان بەغدا و ئەسینان بە زووترین كات و پێشبینی كرد لە مانگی كانونی دووەمی داهاتوو دەستپێبكات".
دەشڵێت، "یۆنان بەشێوەیەكی فراوان كار لەسەر هاندانی كۆمپانیا یۆنانییەكان دەكات بۆ ئامادەبوونیان لە عێراق و لە چەند مانگی داهاتوودا كۆڕبەندێكی ئابووری بازرگانی لە نێوان عێراق و یۆنان دەبەسترێت بۆ رەخساندنی هەلی وەبەرهێنان و بەرفراوانكردنی بوارەكانی هاوكاری هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵاتدا".
AM:11:02:21/10/2025
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت