سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستگیركردنی بكوژانی سه‌فا مه‌شهه‌دانی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2025، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستگیركردنی بكوژانی سه‌فا مه‌شهه‌دانی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا و كاندید بۆ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانی سیادەی راگه‌یاند.
مه‌شهه‌دانی له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی: "هێزه ئه‌منییه‌كان تاو‌انبارانیان ده‌ستگیركردووه، ئێستاش لێدوان وه‌رده‌گرن، دواتر ورده‌كارییه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت".
رۆژی چوارشه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2025 سەفا مەشهەدانی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا و كاندید بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانی سیادە كوژرا.
كوشتنی سه‌فا مه‌شهه‌دانی، ئیدانه‌كردنی به‌ربڵاوی له بازنه‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌ریدا به‌دوای خۆیدا هێنا و داواكرا ناسنامه‌ی تاوانباران و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی ئه‌و جۆره ڕووداوانه دووباره نه‌بنه‌وه.
PM:07:58:20/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت