پارێزگاری بانکی ناوەندی: عێراق نزیکەی 150 ملیار دۆلار قەرزارە


وێستگەنیوز-

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، لە وەڵامی پرسیارێكی پەرلەمانتارێكی عێراقی ئاشكرای كردووە، كە قەرزەكانی عێراق گەیشتووەتە نزیكەی 150 ملیار دۆلار.


رائید مالكی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پرسیاری ئاڕاستەی عەلی عەلاق كردووە، ئەویش لە وەڵامدا رایگەیاندووە، "قەرزی ناوخۆی عێراق بەرزبووەتەوە بۆ 91 تریلیۆن دینار و قەرزی دەرەكیش گەیشتووەتە 54 ملیار دۆلار".

عەلی عەلاق ئاماژەشی كردووە، "كورتهێنانی بودجە زۆر گەورەیە و لە رێگەی بۆند و قەرزەوە پڕناكرێتەوە و نرخی ئەو بۆندانەی عێراق لە ئەمریكای كڕیوە گەیشتووەتە 11 ملیار دۆلار".


PM:09:11:18/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو