شارەزایەكی ئەمنی: لەكاتی لێكۆڵینەوە لە كوشتنی سەفا مەشهەدانی كامێراكان گرفتیان هەبووە و بەهۆیەوە هەموو پاسەوانەكانی دەستگیركراون
وێستگەنیوز_
سەرمەد بەیاتی، شارەزای ئەمنی و سەربازی، باسی لە رووداوی چۆنیەتی كوشتنی سەفا مەشهەدانی كرد كه کاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدايه.
سەرمەد بەیاتی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، ئەو رۆژەی سەفا مەشهەدانی كوژراوە، كۆنگرەیەكی بانگەشەی هەبووە و دواتر رۆشتووە بۆ بارەگای حیزبی سیادە لە یەرموكی بەغدا و پاشان رۆشتووە بۆ یەكێك لە چێشتخانە بەناوبانگەكانی ناوچەی مەنسوور بۆ تەماشاكردنی یاری تۆپی پێی نێوان عێراق و سعودیا و دوای ئەوە چێشتخانەكەی بەجێهێشتووە.
ئاشكراشی كرد، وەك ئەو زانیارییانەی بەدەستم گەیشتووە، چەند جارێك كامێرای بارەگاكە لێدراوەتەوە هیچی دەستنیشان نەكردووە، ئێستا كار لەسەر كامێراكانی چێشتخانەكە دەكەن و ناڕوونییەك لەسەر عەدەسەكان هەیە و كامێراكان گرفتیان هەیە.
وتيشى، پرسیارەكە ئەوەیە، كێ شوێنی دانیشتنی مەشهەدانی زانیوە لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا، چونكە بۆمبەكە لكێندراوە بەنزیك شوێنی دانیشتنێوە و هەموو پاسەوانەكانی سەلامەتن تەنها یەك پاسەوانی نەبێت بریندارە و لەئێستادا هەموو پاسەوانەكانی دەستگیركراون.
ئاماژەشی كرد، ئەو لایەنەی سەفا مەشهەدانی بەئامانج گرتووە بەئاستێكی زۆر باڵا مەشقی پێكراوە و ئەو بۆمبەی بۆی دانراوە چەند جۆرێكن، لەوانە نانەوەى یان كۆنتڕۆڵكردنی لە دوورەوە، بۆمب نانەوەكە بە دوور دەزانرێت و ئەوەی لەسەری كۆكن لە دوورەوە تەقێندراوەتەوە و پێدەچێت هەر ناو ئەو ناوچەیە رووی دابێت، كاتێك كە گەیشتووەتە ناو ئۆتۆمبێلەكەی پەیوەندی بە بۆمبەكەوه كراوە و تەقێندراوەتەوە.
PM:03:16:16/10/2025
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت