روانگەی عێراقی سەوز: بارودۆخی ئاوى عێراق زۆر مەترسیداره
وێستگەنیوز_
روانگەی عێراقی سەوز، كە تایبەتە بە كاروباری ژینگە ئاشكرای كرد، دابەزینی ئاستی كۆگاكردنی ئاو لەئێستادا گەیشتووەتە له 4%، لەكاتێكدا خۆی له 8% بوو، بارودۆخی ئاوی عێراقیشى بە زۆر مەترسیدار وەسفكرد.
روانگەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەم دابەزینی ئاستی ئاوە رەنگە ببێتە هۆی كەمبوونەوەی ئاوی خواردنەوە لە بەغدای پایتەختی عێراق، دوای ئەوەی قەیرانەكە پارێزگاكانی باشووری عێراقی گرتووەتەوە ،بەتایبەتی بەسرا و زیقار.
بەپێی راگەیەندراوەكە، بارودۆخی ئاو لە عێراق زۆر مەترسیدار بووە، بەهۆی نزمبوونەوەی ئاستی بەردانەوەی ئاو لەلایەن توركیاوە و دواكەوتنی وەرزی باران بارین.
PM:12:45:16/10/2025
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت