سه‌رۆكایه‌تی كۆمار: عێراقییه‌كان جگه له بژارده‌ی ده‌ستووری بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، بژارده‌ی دیكه‌یان نییه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌بۆنه‌ی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور، رایگه‌یاند كه عێراقییه‌كان جگه له بژارده‌ی ده‌ستووری بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، بژارده‌ی دیكه‌یان نییه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له 15ی ئۆكتۆبه‌ری 2005 گه‌له‌كه‌مان له‌ڕیفراندۆمێكی مێژوویی جه‌ماوه‌ریدا ڕای خۆی ده‌ربڕی و ده‌ستووری كۆماری عێراقی په‌سه‌ند كرد ئه‌م ڕۆژه وه‌رچه‌رخانێكی نیشتمانی بوو له‌پرۆسه‌ی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخی عێراق و گواستنه‌وه‌ی له‌ڕژێمێكی ناوه‌ندی تۆتالیتارییه‌وه بۆ سیستمێكی دیموكراسی، فیدراڵی په‌رله‌مانی كه ویستی گه‌ل و بنه‌مای سه‌روه‌ری خۆیان به‌سه‌ر خاك و نیشتمانه‌كه‌یاندا به‌رجه‌سته بێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ده‌ستوور به‌رھه‌می ھه‌ڵبژاردنێكی نیشتمانی ئازاد و به‌رپرسیارانه بوو، ھه‌روه‌ھا ده‌رئه‌نجامی كۆده‌نگییه‌كی ھه‌مه‌لایه‌نه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بوو كه ھه‌موو پێكھاته‌كانی گه‌لی عێراقی له عه‌ره‌ب، كورد، توركمان، كریستیان - و پێكھاته‌كانی دیكه‌ی كۆكرده‌وه ، بۆ پێكھێنانی ئه‌و گرێبه‌سته كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌ی كه‌ژیانی گشتی ڕێكده‌خات و ماف و ئه‌ركه‌كان مسۆگه‌ر ده‌كات و بنه‌مای ھاوبه‌شی له‌به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و پاراستنی یه‌كگرتوویییه‌كه‌یدا چه‌سپاند".
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "عێراقییه‌كان جگه له‌بژارده‌ی ده‌ستووری بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی و كێشه‌كان هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان نییه، پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی، چ ده‌ق و چ ناوه‌ڕۆك بێت، تاكه ڕێگایه بۆ پاراستنی سیستمی دیموكراسی و پاراستنی یه‌كگرتوویی وڵات".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه "ئه‌و گۆڕانكارییه ده‌ستورییه‌ی كه عێراق بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گه‌واهیده‌ری بوو، وه‌رچه‌رخانێكی بنه‌ڕه‌تی بوو له سیستمێكی ناوه‌ندی تۆتالیتارییه‌وه كه‌بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌تی قۆرخ ده‌كرد بۆ سیستمێكی فیدراڵی دیموكراسی له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی به‌شداریكردن و ڕێزگرتن له‌فره‌چه‌شنی و فره‌یی له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی نیشتمانیدا".
له‌بیسته‌مین ساڵیادی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری كۆماری عێراق، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار داوا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات، ئه‌و پڕۆژه یاسایانه په‌سه‌ند بكات كه پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێزی كردووه، وه‌ك یاسای دادگای فیدراڵی، یاسای ده‌سته‌ی باڵای یارمه‌تیدانی ژنان، یاسای ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاو، یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان و مادده ده‌روونییه‌كان، یاسای خه‌ڵاتی داهێنه‌ری عێراق، یاسای دابه‌شكردنی زه‌وییه نیشته‌جێبوونه‌كان، یاسای ئه‌نجومه‌نی فیدراڵ، یاسای وه‌رگرتنه‌وه‌ی داهاتی گه‌نده‌ڵی، جگه له‌چه‌ند پڕۆژه یاسای وه‌ك یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانده‌یی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه.
هاوكات داوا له هێزه سیاسییه‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن ده‌كات "كاربكه‌ن بۆ خێراكردنی ته‌واوكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی له ده‌ستووردا دیاریكراون وه‌ك جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور و یاسای نه‌وت و گاز، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌ری ده‌ستووری و سه‌قامگیری نیشتیمانی".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه بنیاتنانی سیستمێكی ده‌ستووری دیموكراسی دوای ده‌یان ساڵ ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاری ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام ئیراده‌ی عێراقیه‌كان له ئاسته‌نگه‌كان به‌هێزتر بوو، به‌رده‌وامیشه له‌پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام به ئاراسته‌ی چه‌سپاندنی ده‌وڵه‌تی داموده‌زگا و یاسا".
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار راشیگه‌یاندووه كه "ده‌ستووری كۆماری عێراق یه‌كێكه له ده‌ستووره پێشكه‌وتووه‌كان، له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسیدا یه‌كده‌گرێته‌وه و گه‌واهیده‌ری ئه‌زموونێكی پێشه‌نگ له ناوچه‌كه‌دا ده‌كات. له‌كۆتاییدا داوای یه‌كبوون و یه‌كڕیزیی نێوان گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین، له باشووری عێراقه‌وه تا هه‌رێمی كوردستان و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ ڕۆژئاوا، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق وه‌ك نیشتمانێكی ئازاد و یه‌كگرتوو بۆ هه‌موو هاووڵاتیانی بێت".
PM:04:31:15/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت