کاندیدێکی هاوپەیمانی سیادە بۆ پەرلەمانی عێراق لە بەغدا کوژرا
وێستگەنیوز_
سەفا مەشهەدانی کاندیدی هاوپەیمانی سیادە بۆ پەرلەمانی عێراق لە بەغدا کوژرا.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەفا مەشهەدانی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا و كاندید بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق لەسەر ليستى هاوپەیمانی سیادە تیرۆر كرا.
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە، بۆمبێكی چێندراو خراوەتە نێو ئۆتۆمبێلی سەفا مەشهەدانی و بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی تارمییە لە باكووری بەغدا پێیدا تەقیوەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
سەفا حوسێن یاسین عەبدوڵڵا مەشهەدانی، کاندیدی ژمارە 26 بوو لەسەر لیستی هاوپەیمانیی سەروەری، کە هاوپەیمانییەکی سوننەکانی عیراقە و خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتی دەکات.
عائیشە غەززال مەساری، پەرلەمانتاری عیراق، لە راگەیەندراوێکدا ماتەمینی بۆ مەشهەدانیی دەربڕی و رایگەیاند، "دەستەکانی خیانەت و فێڵ لە تاوانێکی ترسنۆکانەدا تیرۆریان کرد، ئەمەش رۆژانی تاریکی تیرۆرکردنمان بیردەهێنێتەوە کە عێراقییەکان پێیان وابوو بۆ هەمیشە تێیان پەڕاندووە."
مەساری هۆشداریشی دا کە "گەڕانەوەی زنجیرەی تیرۆرکردنەکان زەنگی مەترسی لێدەدات لەسەر ئاسایشی پایتەختی بەغدا، دوای ئەوەی هاووڵاتییان ماوەیەک لە سەقامگیری و ئارامییان بەسەر برد."
AM:08:44:15/10/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت