کۆمیسیۆن: سێ کاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەهۆی ساختەبوونی بڕوانامەکانیان دوورخرانەوە


وێستگەنیوز_

سێ کاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە بەغدا لە دوای پەسەندکردنی ناوەکانیان دوورخراونەتەوە، بەهۆی ئەوەی وەک کۆمیسیۆن دەڵێت بڕوانامەکانیان ساختە بووە.
 
بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، بڕیاری دوورخستنەوەی ئەو کاندیدانە لە 13ی تشرینی یەکەمی 2025 لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمسیارانەوە دەرکراوە و سەرجەمیان لە بازنەی بەغدان بە ناوەکانی 'زوڕغام حەیدەر، لە لیستی بەدر، حەیدەر عیتابی، لیستی عومەقی نیشتمانى و عەلا سەعدی، لە پارتی رووادی نیشتمانی'، هەرسێکیان دەرکەوتووە بڕوانامەکانیان ساختەبووە .
 
ئاماژە بەوەش دراوە، ئەو کاندیدانە بڕوانامەی سەرەتاییان پێشکەش کردووە لەکاتی خۆکاندیدکردن، بەڵام دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ئەو بڕوانامانەیان ساختە بووە.


PM:03:44:14/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو