عێراق هاوردەكردنی مریشك لە 39 وڵاتەوە قەدەغە دەكات


وێستگه‌نیوز –

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی مریشك و هەموو جۆرەكانی پەلەوەر لە 39 وڵاتەوە، بەهۆی تۆماركردنی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە لە نێوانیاندا.


مەهدی زەمەد قەیسی، راوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، بە رۆژنامە عێراقییەكانی راگەیاندووە، "بڕیارەكە مریشكی زیندوو، بەستوو، بەروبوومەكانیان دەگرێتەوە، لەگەڵ هەموو پەلەوەرەكانی دیكە و هێلكە، لە 39 وڵاتەوە، لەوانە توركیا و میسر و ئێران و ئیتاڵیا و سوید و بەریتانیا".

باسی لەوەشكرد، بڕیارەكە پشتی بە داتاكانی رێكخراوی تەندروستی ئاژەڵانی جیهانی بەستووە و پەیوەندی بە دەستنیشانكردنی چەند حاڵەتێكی ئەنفلۆنزای باڵندەوە هەیە.

ئاماژەشی كرد، بڕیارەكە بەردەوام دەبێت تاوەكو ئەو وڵاتەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندەی لێ‌ دەستنیشان كراوە نەمانی نەخۆشییەكە رادەگەیەنێت و لەلایەن رێكخراوی تەندروستی ئاژەڵانی جیهانییەوە بە فەرمی پشتڕاست دەكرێتەوە، ئەو كاتە لیستی قەدەغەكردنەكە لادەبرێت.


AM:08:59:14/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت