وەزارەتی بازرگانی عێراق: پلانمان هەیە بەشە خۆراك باشتر بكەین
وێستگەنیوز_
وەزارەتی بازرگانی عێراق بە نیازە بەشە خۆراك فراوانتر بكات و بۆ ئەو مەبەستەش بودجەی سێ بۆ پێنج ترلیۆن دیناری بۆ تەرخان كراوە.
محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، دۆسیەی كارتی خۆراك لە پێشینەی كاری وەزارەتەكەمانە و ئامانجمان ئەوەیە، تەنها دابین كردنی خۆراك نەبێت بۆ هاوڵاتییان، بەڵكو بیكەین بە پڕۆژەیەكی ئابووری تەواو، تاكو بەشدار بێت لە بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراكی نیشتیمانی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، وەزارەتی بازرگانی پلانە هەیە بۆ ئەوەی پاڵپشتی لە مادە خۆراكییەكانی كارتی خۆراك بكات و جۆرەكانی باش بكات و پشت بە مادەی خۆراكی ناوخۆیی ببەستێت.
باسی لەوەش كردووە، خوێندنەوەیەكی گشتگیرمان بۆ پێداویستی هاوڵاتییان كردووە بەمەبەستی پەرەپێدان بە سەبەتەی خۆراك و زیادكردنی مادەی خۆراكی نوێ و باشتركردنی جۆرەكانی.
پێشتر نهوزاد شێخ كامیل، بهڕێوهبهری بازرگانیی ههرێمی كوردستان به وێستگهنیوزی راگهیاند بهڵێنیان داوه دوای لابردنی ژمارهیهكی زۆر له مردووان و ئهوانهی له دهرهوهی وڵاتن و دووبارهن، كوالێتی بهشه خۆراك باش بكهن و ژمارهی ماده خۆراكییهكانیش زیاد بكهن.
AM:09:36:13/10/2025
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت