شارەزایەكی بواری نەوت: هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی تورکیاوە بارى بودجەی عێراق قورس دەکات
وێستگهنیوز_
حەمزە جەواهیری، شارەزای بواری نەوت و ڕاوێژكاری پێشووی سەرۆك وەزیرانی عێراق، هۆشداریداوە لە بارگرانییەكی دارایی گەورە بەسەر شانی عێراقەوە، ئەگەر پشت بە بۆری هەناردەکردنی نەوت ببەستێت، لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە.
حەمزە جەواهیری، بە وێستگەنیوزی ڕاگەیاند، هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی تورکیاوە تێچووەكەی دوو هێندە دەکات و باری شانی بودجەی عێراق قورس دەکات، دوو هێندەی تێچووی هەناردەكردنی نەوتی عێراقە لە باشوورەوە لە رێگەی كەنداوەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەناردەکردنی نەوت لە بەندەرەکانی کەنداوەوە، تێچووی هەر بەرمیلێک لە شەش دۆلار زیاتر نییە، لە کاتێکدا لە رێگەی بۆری جەیهانی تورکیاوە دەگاتە زیاتر لە 12 دۆلار، ئەمەش بارگرانی دارایی لەسەر گەنجینەی گشتی درووست دەكات.
داواشی لە وەزارەتی نەوت كرد، ملکەچی پێشنیارەکانی تورکیا نەبێت سەبارەت بە دروستکردنی هێڵێكی نوێ بۆ گواستنەوەی ملیۆنێك و نیو ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا، چونكە بە وتەی ئەو شارەزایە، بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگەكانی باكوور و ناوەڕاستی عێراق، یەك ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا تێپەڕ ناكات.
AM:09:49:10/10/2025
ئهم بابهته 444
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت