هاورده‌كردنی هه‌موو جۆره په‌له‌وه‌ر و باڵنده‌یه‌ك له ئێرانه‌وه بۆ عێراق قه‌ده‌غه كرا
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق، هاورده‌كردنی هه‌موو جۆره په‌له‌وه‌ر و باڵنده‌یه‌كی له ئێرانه‌وه قه‌ده‌غه كرد، هۆكاری بڕیاره‌كه‌ش تۆماركردنی حاڵه‌تی توشبوون به ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یه له‌و وڵاته‌دا.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای ڕاگه‌یاندنی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به ئه‌نفلۆنزای باڵنده له ئێران، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌ستیكردووه به چڕكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه خۆپارێزییه‌كان.
ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه رێوشوێنه‌كان بریتین له قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی هه‌موو جۆره‌كانی په‌له‌وه‌ر و باڵنده‌یه‌كی زیندوو و به‌ستوو، هێلكه، باڵنده‌ی جوانی و هه‌ر به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی په‌له‌وه‌ر، له ئێرانه‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، د سامر حه‌بیب خه‌فاجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڤێتێرنه‌ری عێراق، داوای له ناوه‌نده‌كانی ڤێتێرنه‌ری سه‌رجه‌م پارێزگاكان كرد، كه زۆرترین چاودێری و لێكۆڵینه‌وه له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان بكه‌ن و له هه‌ر حاڵه‌تێكی گوماناوی به توشبوون یان گیانله‌ده‌ستدان ئاگاداری بكه‌نه‌وه و نمونه‌كان بۆ تاقیگه ناوه‌ندییه‌كان بنێرن.
PM:11:44:09/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت