پەرلەمانتارێك سكاڵای یاسایی لەسەر وەزیری دارایی عێراق تۆماركرد


وێستگه‌نیوز-

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد، سكاڵای یاسایی لەسەر وەزيری دارایی عێراق تۆمار كردووە، بە تۆمەتی پێشێلكردنی دەستوور.


حەیدەر متێری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سكاڵای یاسایی لەسەر تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق تۆمار كردووە، بەتۆمەتی پێشێلكردنی مادەی 14ی دەستووری عێراق، كە باس لە بەدیهێنانی یەكسانی و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان هەموو هاوڵاتییاندا دەكات.

بەپێی قسەكانی متێری، وەزیری دارایی عێراق ڕەزامەندی داوە لەسەر گواستنەوەی 365 فەرمانبەری VIP، لە وەزارەت و دامەزراوە جیاوازەكانەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، لەكاتێكدا مامەڵەی گواستنەوەی هەزاران فەرمانبەری دیكەی پەكخستووە.

وەزارەتی دارایی عێراق، لە سەرەتای ئەمساڵ 2025، بڕیاری ڕاگرتنی گواستنەوەی خزمەتی فەرمانبەرانی لە نێوان وەزارەت و ئەو لایەنانە دەركرد كە سەر بە وەزارەتەكان نین، بەهۆی سەقفی خەرجییە داراییەكان بۆ ئەمساڵ كە نازانرێت چەندە.


AM:10:39:09/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 1496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت