سودانی: رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان گرنگه
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له كۆمپانیایه‌كی وزه‌ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه رێكه‌وتنی نه‌وتی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ عێراق و هه‌موو عێراقییه‌كان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمپانیای وزه‌ی ئه‌مریكی HKN كۆبووه‌وه و پێشوازی له به‌شداری وه‌به‌رهێنانی HKN له عێراق كرد، ئه‌مه‌شی به نیشانده‌رێكی ئه‌رێنی وه‌سفكرد كه ره‌نگدانه‌وه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی متمانه‌یه به ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان له وڵات‌دا.
سودانی وتی: "ئه‌م هه‌نگاوه درێژكراوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌یه كه له‌م دواییانه‌دا له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان له كه‌رته جیاوازه‌كاندا ئه‌نجامدراون و به‌شدارن له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا".
هاوكات پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی HKN ده‌ربڕی له به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ئاسانكاری بۆ كردنه‌وه‌ی بۆری عێراق-توركیا، وه‌ك به‌ربه‌ستێكی به‌رچاو له په‌ره‌پێدانی كه‌رتی وزه و به‌هێزكردنی سه‌روه‌ری و به‌ڕێوه‌بردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی سامان و دڵنیابوون له‌وه‌ی گه‌لی عێراق سودمه‌نده له سامانه نیشتمانییه‌كانی خۆی".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاند كه "ئه‌م ده‌ستكه‌وته نوێنه‌رایه‌تی هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ عێراق و هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌كات".
PM:09:13:08/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت