سه‌دام حسێن له هه‌ڵبژاردن دوورخرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌دام حسێن سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی عه‌زمی له شاری كه‌ركوك له كێبڕكێی هه‌ڵبژاردن خسته‌وه.
رۆژی 7ی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌بڕیاری ژماره 12 بڕیاری دا ئه‌ندازیار "سه‌دام حسێن ئه‌لنه‌عیمی" سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی عه‌زمی سوننه‌كان له شاری كه‌ركوك له هه‌ڵبژاردن دوور بخاته‌وه.
له نووسراوه‌كه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كاندیده روون نه‌كراوه‌ته‌وه و ته‌نها ئاماژه به‌وه‌دراوه كه ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران دوای تاووتوێكردنی كۆنووسی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی به فه‌رمانی ویزاری ژماره 79 له 16ی ته‌مموزی 2025 پێكهێنرا، به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕٍیاره‌كه‌ی داوه.
PM:07:07:08/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت