عێراق به‌نیازه ئۆتۆمبێل بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت هاورده بكات
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق، هه‌ماهه‌نگی كردووه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی و به‌نیازن ئۆتۆمبێل بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت هاورده بكه‌ن.
عیسام عه‌بدولـله‌تیف ته‌میمی، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، به ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی وت كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی كردووه، به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاریكردن بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل به قه‌رز و به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌وه.
وتیشی: "هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێله‌كان ته‌نها له رێگه‌ی دوو كۆمپانیای گشتییه‌وه ده‌بێت بۆ بازرگانیكردن و دروستكردنی ئۆتۆمبێل، به‌و مه‌رجه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه له‌لایه‌ن خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌وه به‌كاربهێنرێت، یان یه‌كێك له خانه‌واده‌كه‌ی تا پله چوار".
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه، مه‌رجه سوودمه‌ند ته‌مه‌نی 18 ساڵ به‌سه‌ره‌وه بێت و ڕێژه‌ی كه‌مئه‌ندامێتی بگاته سه‌روی 50% و ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی تیادا نه‌بێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆ هاورده ناكرێت.
جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت راشیگه‌یاند كه لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌ت به‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له‌سه‌ر خواستی كڕیار دروست ده‌كرێت، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی داواكارییه‌كانی سوودمه‌ندبووان، به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه به داواكارییه‌كانیان و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئۆتۆمبێله‌كانیان، به‌گوێره‌ی جۆری كه‌مئه‌ندامێتییان.
PM:06:51:08/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت