رۆژنامه‌ی مه‌دا: 350 په‌رله‌مانتاری ئێستا و پێشوو خۆیان كاندید كردووه‌ته‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی مه‌دای عێراقی، زیاتر له سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌ندامانی ئێستای په‌رله‌مان و یه‌ك له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانتارانی پێشوو بڕیاریانداوه له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردندا خۆیان كاندید بكه‌نه‌وه تا جارێكی تر ببنه‌وه به په‌رله‌مانتار.
رۆژنامه‌ی مه‌دا له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات كه "به‌گوێره‌ی لیستی كۆتایی كاندیدان كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه په‌سه‌ند كراوه، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئێستای (ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی) په‌رله‌مان خۆیان كاندید كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كانی پێشوو".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی په‌رله‌مانتاران به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات".
مه‌دا باسی له‌وه‌شكردووه كه به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی كۆمسیۆن، نزیكه‌ی 250 په‌رله‌مانتاری خولی ئێستا، له كۆی 329 په‌رله‌مانتار، خۆیان كاندید كردووه‌ته‌وه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا له ڕووی سیاسییه‌وه چه‌ند به‌ره‌یه‌كی گۆڕیوه، بڕیاریداوه له له‌سه‌ر لیستی "هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری نیشتمانی" كه خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له‌سه‌ر پارێزگای به‌غدا خۆی كاندید بكات به ژماره 1.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه "جێگره‌كه‌ی، موحسین مه‌نده‌لاوی، سه‌رۆكی (هاوپه‌یمانی ئه‌ساس)، له‌سه‌ر هه‌مان لیست به ژماره (1) له به‌غدا خۆی كاندید كردووه‌ته‌وه و ئه‌مه دووه‌م جاریشه له‌سه‌ریه‌ك به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كات و 139 كاندیدیشی له به‌غدا داناوه".
هاوكات شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای كه‌ركوك خۆی كاندید كردووه‌ته‌وه و سه‌رۆكی لیسته‌كه‌یه به ژماره (1).
له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانتارانی پێشووش، لیستی كاندیده‌كان ناوی نزیكه‌ی 100 په‌رله‌مانتاری پێشووی تێدایه و دیارترینیان محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دومه كه كاندیدی ژماره یه‌كه له به‌غدا.
هاوكات سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان، خۆی كاندیدكردووه‌ته‌وه و سه‌رۆكایه‌تی لیستی "سقورونا"ی مشعان جبوری له دیاله ده‌كات.
PM:11:34:06/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت