روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەی کەمکردنەوەی مووچە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەی کارمەندانی پۆلیس و سوپا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، "چەند رۆژێكە بە فراوانی دەنگۆی كەمكردنەوە و راگرتنی مووچەی سوپای عێراق و پۆلیس بڵاوكراوەتەوە، وەزارەت ئەم دەنگۆیە رەتدەکاتەوە".

وەزارەتەکە روونیدەکاتەوە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە نەداوە و جەختیش دەكاتەوە، "بڵاوكردنەوەی هەواڵەكە بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی و هاندانی ئاژاوەیە لە نێوان هاووڵاتیاندا."

ئاماژە بەوەشدەکات، "مووچە بەپێی یاسا و خشتەی کاتی پەسەندکراو دەدرێت، ئەركی خۆمان بەرامبەر فەرمانبەران و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان جێبەجێ دەكەین".

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیاندراوەكەدا هۆشداریشی داوە كە ئەو کەسانەی ئەم جۆرە هەواڵە بڵاو دەكەنەوە، رووبەڕووی یاسا دەكاتەوە.


PM:03:48:06/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت