ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق: بەپێی یاسای لێبوردنی گشتی زیاتر لە 35 هەزار کەس لە زیندان ئازادکراون


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئۆکتۆبەری 2025، راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاماری نوێی جێبەجێکردنی یاسای هەموارکردنی یاسای لێبوردنی ژمارە 27ی ساڵی 2016ی هەموارکراو بۆ مانگی ئەیلولی رابردوو ئاشکرا کرد.


وەک لە ئامارەکدا هاتووە، لە مانگی کۆی گشتی ئەو کەسانەی کە بەپێی ئەم یاسایە لە زیندان و گرتووخانەکان ئازادکراون گەیشتووەتە 35 هەزار و 203 کەس.

ئاماژەشکراوە، ژمارەی ئەو کەسانەی تۆماتبارن و فەرمانی دەستگیرکردنیان بە غیابی بۆ دەرچووە، گەیشتووەتە 143 هەزار و 924 کەس.

ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ڕاشیگەیاند، "لە مانگی رابردوودا کۆی گشتی پارەی وەرگیراوە 38 ملیۆن و 505 هەزار و 390 هەزار و 196 دیناری عێراقی بووە، هەروەها کۆی گشتی ئەو بڕە پارەیەی بە دۆلاری ئەمەریکی وەرگیراوە گەیشتووەتە 34 ملیۆن و 347 هەزار و 414 ملیۆن و 44 هەزار و 44 دۆلار".


PM:03:11:06/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو